Wednesday, July 2, 2014

ئەی باخ و گوڵ و گوڵزاران
ئەی دەشت و سارا و کۆساران
ئەی چیمەن و لالەزاران
ئەی مێرگ و مێرگوزاران
ئەمڕۆ ئەو یارە جوانە
لە لامان میوانە
مەستن ئەم مێرگوڵانە
بێ پیاڵە و پەیمانە
لە بەزمی ئەمڕۆ ئەبارێ شادی و سەفا
لە تیشکی نیگای یارا ئەخوێنی وەفا
ئاوامەڕۆ توخوا هەتاوی ئاسمان
با نەشێوی ئەمڕۆ شادیمان
ئاوامەبە توخوا هەتاوی ئاسمان
با نەشێوی ئەمڕۆ شادیمان
هۆنراوەی: عابد سراجەدینی
میلۆدی: حەسەن یوسف زەمانی
ئەرێنج و ڕابەر: مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران ١٩٦٩

No comments:

Post a Comment